بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید هەرکی ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێنی کوردستان لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی چاکسازی بنەڕەتی و دابەزینی تێچووەکانی حکومەت، کومیتەیەکی تایبەتی بۆ تاوتێ کردنی مووچەی ئەو کەسانەی کە لە پۆستی باڵا خانەنشین بوون و ڕێژەیەکی بەربڵاو مووچە وەردەگرن، پێک هاتووە.
ناوبراو جەختی کرد کە لە رێگای پێداچوونەوە لە مووچەکان و بچڕانی مووجە نایاساییەکان زیاتر لە دوو ملیار لە تێچووەکان حکومەت کەم بووەتەوە و ئەو برە پارە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە.
Your Comment